چوار کەس بە “فێڵ” لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە دامەزراون

لە ناوئەو کەسانەی بەمەبەستی دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە ناویان دەرچووە، دانیشتووی پارێزگاکە نین و بە نایاسایی دامەزراون.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، “چوار کەس لەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزم لە پارێزگای هەڵەبجە هاتووەتەوە، دانیشتووی پارێزگاکە نین و بە نایاسایی پشتگیری قائیمقامیان هێناوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن دانیشتووی پارێزگان”.

وتیشی، “دامەزراندنی ئەو چوار کەسە هەڵدەوەشێتەوە و ڕووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە بەهۆی ئەوەی فێڵیان کردووە، چونکە پێشتر ڕامانگەیاندبوو مەرجە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت”.

ئاشکراشیکرد،” دامەزراندنەکان هەموویان هەڵناوەشێنەوە، ڕۆژی پێنجشەممە سێ کەس کە لە لیژنەی سەرپەرشتی دامەزراندنەکەیان کردووە سەردانی هەڵەبجە دەکەن و هەڵە و کەموکورتییەکان دەخەنەڕوو و چاکی دەکەن”.

جەختیشیکردەوە ،” بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم دامەزراندنەکان لەئێستادا بە شێوەی گرێبەستە، سەبارەت بە دیاریکردنی ساڵی خزمەتیش بۆیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنی باڵای ڕاژە”.

 

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بۆردومانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێم ببینە

بابەتی دواتر

کەسێک دەستگیرکرا کە لە چەند شوێنێکی سلێمانی تەقەی کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

دوو بومەلەرزە بە كاتی جیاواز لەشاری كەلار ڕوویاندا هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان نەبوو. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share