ئه‌نجامه خراپه‌کان، خراپی ئاستی زۆرینه‌ی یاریزانان و له‌ده‌ستدانی ئارامی و هێزی وه‌رزی ڕابردوو ئه‌و فاکته‌رانه‌ن، که به‌هۆیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت پێگه‌ی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی له مه‌درید مه‌ترسی له‌سه‌ره.
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ و نیو له چالاکییه‌کانی وه‌رزی 2020/2021، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به نشێوی زۆردا تێپه‌ڕیکردووه و هه‌میشه زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و گێژاوه‌دا بووه که میدیاکان سەرنجیان خستووەتەسەر.
به‌هۆی ناجێگیری ئاستی یانه‌ی شاهانه‌وه، له ئێستادا ته‌نها فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی مێره‌نگی پاڵپشتی زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ده‌کات، به‌ڵکو به‌شێکی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه بیروڕایان گۆڕاوه و پێیانوایه کاتێکی گونجاوه یانه‌که‌یان ڕاهێنه‌رێکی نوێ له نمونه‌ی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دابینبکات.
ڕیزبه‌ندی چامپیۆنزلیگ و لالیگا
له‌م وه‌رزه‌دا پێکهاته‌ی زیزۆ حه‌وت بردنه‌وه‌ی تۆمارکردووه به نێوه‌ندی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 46.66، هه‌روه‌ها سێ یه‌کسانبوون به نێوه‌ندی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 و پێنج دۆڕاندن به نێوه‌ندی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 33.33.
به‌پێی ژماره تۆمارکراوه‌کان، لۆس بلانکۆس له‌م وه‌رزه‌دا پله‌ی چواره‌می لالیگای گرتووه، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانیش که‌وتونه‌ته لێواری شکستێکی مێژووییه‌وه که ڕه‌نگه نه‌توانن گه‌یشتن به قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌ربکه‌ن.
دۆخی یاریزانان
به‌هۆی که‌می ماوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کانه‌وه زێدان نه‌یتوانیوه پێکهاته‌که‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ و لالیگا به‌باشی ئاماده‌بکات، یاریزانان به‌رده‌وام له سوڕی پێکاندابوون له نمونه‌ی ئیدین هازارد، ڕامۆس، ڤاڵڤێردی و چه‌ندینێکی دیکه.
یه‌کێکی دیکه له کێشه‌کان بریتیه له له‌ده‌ستدانی به‌رده‌وامی و دابه‌زینی متمانه‌ی زۆرینه‌ی یاریزانان، بۆ نمونه مارکۆ ئاسینسیۆ له‌م وه‌رزه‌دا له 13 یاریدا به‌شداریکردووه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی تۆماری گۆڵ نه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه ڤینیسیۆز جونیۆرز.
هه‌روه‌ها پێکانی ڕامۆس و دابه‌زینی ئاستی ڤاران و متمانه نه‌به‌خشین به ئیدێر میلیتاو، له‌لایه‌کی دیکه پێکانی کارڤاخال کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕێکخراوه‌یی هێڵی به‌رگری دروستکردووه.
په‌ککه‌وتنی به‌رگری و هێرشبه‌ر
له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی شاهانه 25 گۆڵی تۆمارکردووه و 21 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارکراوه، زێدان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هێزی هێڵی هێرشبه‌ری و نێوه‌ندی تۆماری گۆڵیان بۆ هه‌ر یارییه‌ک ١.٦٦ بووه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ یانه‌یه‌کی گه‌وره و مێژوویی زۆر لاوازه.
له ڕووی به‌رگرییه‌وه بۆ هه‌ر یارییه‌ک 1.44 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمارکراوه، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت توندوتۆڵی به‌رگریکردنیان له‌ده‌ستداوه و هه‌رگیز هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌کانی ڕابردوو نه‌بوون.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ردوو هێڵی به‌رگری و هێرشبه‌ر به‌پێی پێویست کاری خۆیان نه‌کردووه و له ئاستی گه‌وره‌یی ناوی ڕیاڵ مه‌دریددا نه‌بوون.
هه‌ڵه‌ی کارگێڕی – هونه‌ری
ژووری جلگۆڕینه‌کان له بڕیاره‌کانی زێدان تێناگات، بۆ نمونه له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شاختار له کیێڤ کاسیمێرۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌کی به‌شداری پێنه‌کرا له‌کاتێکدا ئه‌م یاریزانه براوه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنه تاکه که‌سییه‌کانه و باشترین هه‌ڵبژارده‌بووه بۆ یارییه‌ک که له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌یی وه‌ستاوه.
له ڕووی کارگێڕی و هونه‌رییه‌وه کاسترۆی ڕاهێنه‌ری شاختار توانی باشتر له زێدان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه چاره‌نوسسازه‌که‌دا بکات.
له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه زێدان سوودی له یاسای به‌کارهێنانی پێنج ئالوگۆڕ وه‌رنه‌گرتووه، به‌رده‌وام سێ گۆڕانکاری ئه‌نجامداوه و نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ یاسا نوێیه‌که خۆی بگونجێنێت، ته‌نها له چوار حاڵه‌تی جیاوازدا گه‌یشتووه‌ته سنووری پنج ئاڵوگۆڕ که سیانیان به‌هۆی پێکانه‌وه بووه، له کاتێکدا ڕاهێنه‌رانی دیکه هاوشێوه‌ی خاڵێکی تاکتیکی و کارگێڕی له یاسای پێنج ئاڵوگۆڕ ده‌ڕوانن و ئه‌نجامی یارییه‌کی پێیه‌کلاییده‌که‌نه‌وه.
له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی مه‌دریدێستا
ئه‌نجامه خراپه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بیروبۆچوونی هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دروستکردووه، مه‌دریدێستا له ڕاپرسییه‌کی ڕۆژنامه‌ی ئاس به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوایانکردووه ئیداره‌ی پێرێز به خێرایی زێدان دووربخاته‌وه و پۆچتینۆ له جێگه‌ی دابینبکات.
له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکان، به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه گوشاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ڕاهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه‌که دروستده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ناو یاریگاشدا ئه‌و کاره نه‌که‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا له ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه ده‌بنه کێشه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ڕاهێنه‌ر و ستافه‌که‌ی فلۆرنتینۆپێرێز، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ڕاهێنه‌ر و یاریزانان، یاریزانان و هانده‌ران و ڕاهێنه‌ر و هانده‌ر دروستده‌کات.