پرۆژەیەك لەبەردەم كۆنگرێسدایە بۆ دانانی ئیخوان موسلمین لە لیستی تیرۆردا

كۆنگرێسی ئەمریكا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژەیاسایەك دەخاتە بەردەم كۆنگرێس بۆ دانانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە لیستی تیرۆردا.

پرۆژەكە لەلایەن سیناتۆری كۆماری تید كرۆز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە پێشكەشكراوە و دەڵێت، كۆمەڵەكە بەرپرس لە پشتیوانیكردنی تیرۆر و بانگەشەكردنی، داواشدەكات ڕێوشوێن دژ بەو گروپانە بگیرێتەبەر كە پشتیوانیی تیرۆر دەكات.

ڕوونیشیكردەوە، خستنەڕوو پرۆژەكە بۆ بەردەم كۆنگرێس دەبێتە پشتیوانیی هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە شەڕی دژ بە تیرۆر و پەرگیری و دژایەتیكردنی مەترسییەكانیان.

كرۆز ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێك لە هاوپەیمانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە جیهانی عەرەبی ماوەیەكی درێژە ئیخوان-یان بە گروپێكی تیرۆرستی ناساندووە كە بووەتە هۆی بڵاوەپێكردنی فەوزا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دوپاتیشیكردەوە، كاركردن لەگەڵ هاوەڵانی لە ئەنجومەن درێژەپێدەدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژ بەو گروپانەی پشتیوانیی تیرۆر دەكەن.

كرۆز سیناتۆرێكی كۆمارییە لە تەكساس، پرۆژەیاساكەش كە پێشكەشی كردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاندەدات بۆ بەكارهێنانی دەسەڵاتە یاساییەكەی بۆ ڕیزبەندكردنی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی.

ئەم ڕێوشوێنەش لەسەر وەزارەتی دەرەوە پێویست دەكات كە ڕاپۆرتێك بداتە كۆنگرێس دەربارەی ئەوەی ئایا كۆمەڵەكە پێوەرە یاساییەكانی ڕیزبەندییەكەی تیایە.

ژمارەیەك لە ئەندامە كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیران پشتیوانی پڕۆژەكەیان كردووە.

بابەتی پێشتر

پێنج فاکته‌ر ده‌ریده‌خات چاره‌نوسی زێدان له‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ مه‌ترسیدایه‌

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە سلێمانی بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share