(NBA).. ئەنتیتۆکۆنمپۆ لەدوایین ساتدا میڵواکی باکسی کردە براوە

ئەستێرەی یۆنانی، یانیس ئەنتیتۆکۆنمپۆ بەر لەکۆتاییهاتنی یاریی نێوان میڵواکی باکس و چارلۆت هۆرنێس بە دوو چرکە، خاڵی یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی بۆ باکس تۆمارکرد.

ئەنتیتۆکۆنمپۆی یۆنانی، باشترین یاریزانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیمی چارلۆت هۆرنێتس توانی 40 خاڵ و نۆ گواستنەوەی یەکلاکەرەوە و 12 بەدەستهێنانەوەی تۆپ (ڕیباوند) تۆماربكات.

سەرەتا هۆرنێتس بەهێزەوە دەستیپێکرد و لەکۆی 17 هەوڵدان بۆ تۆماری سێ خاڵی، توانییان 10 جار سەرکەوتووبن، لە تایمی یەکەمدا بە جیاوازیی 18 خاڵ پێشەنگییان گرت، بەڵام نەیانتوانی بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانیان بدەن و تیمی خانەخوێ بە ئەنجامی (68-60) پێشەنگییان گرتەوە.

تاوەکو کۆتایی یاری، ئەستێرەکانی باکس بە پاڵپشتی ئەنتیتۆکۆنمپۆ توانیان باڵادەستی نیشانبدەن، بەڵام لەهەمان کاتدا هۆرنێتس بەردەوامبوو لە تۆمارکردنی خاڵ.

لە دوایین چرکەدا، ئەستێرە ناوازەکەی باکس، ئەنتیتۆکۆنمپۆ هەڵدانێكی دوو خاڵیی کرد و ئەنجامەکەی (127-125) لەبەرژەوەندیی تیمەکەی یەکلاییکردەوە.

بابەتی پێشتر

دۆسیەی پینگ شوای، چین لە کێبڕکێکانی 2022 دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

چاڤی سیمۆنز.. بارسا وەریناگرێتەوە و داهاتووی نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە. تۆڕی…
Total
0
Share