(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

ئارسیناڵ له‌ یاریگای “ئیماراتس” میوانداریی ئه‌ستۆن ڤێلای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی 30، 77 له‌لایه‌ن گابریێل جیسۆز و مارتینێلی-یه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “ڤێلانس” له‌ خوله‌کی 74 له‌لایه‌ن دوگلاس لویزه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای “ئیتیحاد” به‌ ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ نۆتنگهام فۆرێستی برده‌وه‌.

سیان له‌ گۆڵه‌کانی سیتی له‌ خوله‌که‌کانی 12، 23، 38 له‌لایه‌ن ئێرلینگ هالانده‌وه‌ تۆمارکران، ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌م وه‌رزه‌دا گه‌یانده‌ (نۆ گۆڵ)، گۆڵه‌کانی دیکه‌ش له‌ خوله‌که‌کانی 50، 65، 87 له‌لایه‌ن جواو کانسێلۆ، جولیان ئالڤارێزه‌وه‌ تۆمارکران (دوو گۆڵ).

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، ئارسیناڵ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 15 و له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگدا به‌ جێگیری مایه‌وه‌، مانچسته‌ر سیتی ڕکابه‌ریشی به‌ 13 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا به‌رده‌وام بوو.

 

ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌:

لیڤه‌رپوڵ 2-1 نیوکاسڵ

وێستهام 1-1 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ لوتکه‌ و به‌رشلۆنه‌ی له‌پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیرکرد  

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا “لالیگا”، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share