بڕیار رەشید: گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی دژی هاوڵاتییانە

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی دژی هاوڵاتییانە و لە داهاتوودا گرفتی گەورە دروستدەكات.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو کە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییانە، چاوەڕوان بووین کە وەزیری تەندروستی پشتبەست بە بڕگەی 44ی رێکكەوتنەکەی کردویانە، ئەو رێکكەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە، بەداخەوە بینیمان کە سوورە لەسەر قسەکانی گوایە ئەوەی کردویانە کارێکی باشە.

داواش لە وەزیری تەندروستی دەكات گەر دڵنیایە لە قسەكانی دیبەیتێکی راستەوخۆ لە بەردەم خەڵکی کوردستاندا بکەن و دەڵێت، “بۆی دەسەلمێنین کە چۆن ئەم رێکكەوتنەی کراوە دژی بەرژەوەندیی گشتی و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە و لە داهاتوودا گرفتی گەورە بۆ هاوڵاتییان و سامانی گشتی دروستدەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەت تەرمی ئەو چوار پەنابەرە كوردەی ڕۆژئاوای كوردستان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان…
Total
0
Share