لاپۆرتا دانی بە شکستی بەرشلۆنەدا نا

خوان لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە دانی بەوەدا نا کە تیپەکەى لە چامپیۆنز لیگ شکستی هێناوە.

لاپۆرتا جەختی کردەوە کە ئەوان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پیشدەچن و پێویستە ئەم پەڕاوە داخەن و ئامانجی تر دیاریی بکەن.

لاپۆرتا سوپاسی هاندەران و یاریزانەکانی کرد کە تا دوا هەنگاو لەگەڵ دۆخەکەدا ڕۆیشتون.

پێشیوایە هێشتا کۆمەڵێک ناسناو ماوە کە یانەى بەرشلۆنە دەتوانێت بەدەستیان بهێنێت.

چەند وتەیەکی لاپۆرتا:

/ ئەبێت پیشانی هاندەرانی بدەین کە تیپەکە لە گەشەسەندندایە

/ ئێمە خاوەنی باشترین هاندەرین و تا دوا خولەک پشتگیری تیپەکەیان کرد

/ سوپاسی یاریزانەکان دەکەم بۆ ئەو جوهدەى بەکاری دەهێنن

/ بایرن لە ئێمە باشتر یاریی کرد و پێویستمان بە موعجیزە بوو تا بگەینە قۆناغی داهاتوو

/ هێشتا ناسناوی زۆر ماوە ڕکابەری لەسەر بکەین، بۆ نمونە ناسناوی لا لیگا بۆ ئێمە گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share