بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

جۆزەکانی کارەبا

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، “بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێك لەپرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا) وەردەگیرێت”.

ئاشکراشیکردووە، “پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانییە”.

بابەتی پێشتر

چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share