ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكات و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق دەبێت بەنزین بە نرخی 450 دینار بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابینبكات ئەوەش لە رێگای دابینكردنی سووتەمەنییەوەیە بۆ پارێزگاكانی هەرێم.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە تەرخانكردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەوا نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم هەرزان دەبێت.

بابەتی پێشتر

زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكەی بتوێن ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

عێراق داوا لە سوید دەکات سەلوان مۆمیکا رادەستبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share