ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە چارەسەری کێشەی پاشماوەی کارگەکان دەدات لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زیاد ڕەزا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەکە دەنگی لەسەر دراوە، ئەوەی ماوەتەوە دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی.

بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەکە چارەسەر بۆ پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی پاڵاوگەکانی نەوت لە بازیان و بەشێک لە نەخۆشخانەکان و ئاوی پیس کە لەو پاشماوانەوە دەردەچن دادەنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە پڕۆژەکەدا داواکراوە کە حکومەت لەڕێگەی کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە چارەسەری ئەو پاشماوانە بکات.

وتیشی، پاشماوەی کارگەکان و پاڵاوگەکانی نەوت لە سلێمانی، بەشێکیان دەڕژێنە تانجەرۆ و ئاوی دەربەندیخان و هەندێکیان دەکرێنە ژێر خۆڵەوە بەشێوەی نازانستی کە مەترسیی زۆری بۆسەر خاک و ئاو و هەوای ناوچەکە دروستکردووە.

باسی لەوەکرد، پڕۆژەکە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت و پارەی بۆ تەرخانبکرێت بەبێ ئەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی دیکە بنێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

بابەتی دواتر

كوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە سلێمانی كەمیانكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share