یەكێكیان دایكیەتی.. سێ كەس بەتۆمەتی فڕێدانی منداڵێك لە گەرمیان دەستگیركران

پاش فڕێدانی منداڵێكی ساوا لە كەلار، هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان سێ كەس دەستگیردەكەن كە یەكێكیان دایكیەتی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە 24ی ئەم مانگە لە نزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە رەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێکدا دۆزرایەوە، دەستیان لە لێكۆڵینەوە كرد و بە سوودبینین لە کامێرای چاودێری، توانیان تۆمەتباران کە لە سێ كەس پێکهاتوون دەستگیربکەن.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه کە لەدایکبووی ساڵی 1988 و دانیشتووی قەزای کەلارە، دانیبەوەدانا کە منداڵی ئەوە و دوای لەدایکبوونی بەهاوکاری دوو تۆمەتباری دیكە کە پیاوێک و ژنێكن و خزمی باوکی منداڵەکەن، ساواكەیان لە نزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێهێشتووە، وەك ئەوەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی دیكەش دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پەرلەمانتار ناتوانێت بەو مووچەی کە هەیەتی ببێتە خاوەنی خانووی ملیۆن دۆلاری

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتاران بەو مووچەیەی وەریدەگرن، ناتوانن دەوڵەمەند ببن. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

زۆرینەی دەرچووانی یەكەم لە سلێمانین
ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی راگەیەنرا

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم راگەیەنرا. ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رێوڕەسمی…
Total
0
Share