لە چەمچەماڵ مامۆستایەك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مامۆستایەکی تەمەن 28 ساڵ بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 5:00 تەرمی مامۆستایەک بە خنکاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، کە لە ئاوی بەنداوی گوندەكەی خۆیان بەناوی “ئەحمەد لەوەند” ی سەربەناحیەی سەنگاو خنکاوە و مامۆستاکە لە ڕەگەزی نێر بووە و تەمەنی 28 ساڵە”.

وتیشی،”تەرمەکە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕونیشیكردەوە، “خێزانەکەی هیچ سکاڵایەکیان تۆمارنەکردووە و خنکانەکەش هیچ هۆکارێکی لە پشتەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات . رزگار…
Total
0
Share