سەرۆكى ڕوسیا ڕێنمایى جێبەجێكردنى كوتانى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ لە هەفتەى داهاتووەوە، دا.
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكى ڕوسیا ئاماژهی بهوهكرد وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و كوتانى بەكۆمەڵ و وتی، “لەبەر ئەم هۆیە دەمەوێت لە كۆتایى هەفتەى داهاتووەوە دەست بە كوتانى بەكۆمەڵ بكرێت”.
پوتن ئاماژەى بەوەشكرد، دوو ملیۆن دۆزى ڤاكسینى كۆرۆنا لە ڕوسیا بەرهەمهێنراوە و ئەوەشی وت، “ئەمە ئەگەر بە كۆمەڵیش نەبێت، دەرفەتى ئەوەمان دەداتێ كە بەشێویەكى فراوان دەستپێبكەین. كوتانەكە لە سەرەتاوە لە كارمەندانى تەندروستى و مامۆستایانهوه دهستپێدهكات”.
ئەو وتانەی سەرۆكی ڕوسیا لەو كۆبوونەوەیەدا بوو كە لە ڕێگەى ڤیدیۆكۆنفرانسەوە لەگەڵ بەرپرسانى حكومەت ئەنجامیدا و تیایدا هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى ڤایرۆسى كۆرۆنا كرد.
لاى خۆیەوە دیمیترى پێسقۆڤ، وتەبێژى كۆشكى كرملین لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لەو كوتانە بە كۆمەڵەى لە وڵاتەكەی بهڕێوهدهچێت، هاوڵاتییانی ڕوسیا لە پێشینە دەبن.
بەرهەمهێنانى هەردوو ڤاكسینى Sputnik V و EpiVakCorona كە بەرهەمى ڕوسیایه، ماوەیەك پێش ئێستا دەستیپێكرابوو.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، “حکومەت ڕەزامەندیدا لەسەر ڕاسپاردەی ئاژانسی سەربەخۆیی بۆ ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستی (MHRA)، بۆ پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک”.
ڕاشیگەیاند، “لە هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینەکە لە سەرتاسەری بەریتانیادا دابەشدەکرێت”.