(ڤیدیۆ) پاریس یاری لوتکه‌ی له‌ یونایتد برده‌وه‌ و هاوکێشه‌که‌ی هاوتاکرده‌وه‌

پاریس سانت جێرمان به‌ بردنه‌وه‌ له‌ یونایتد لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ کۆتا‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد به‌ده‌ستهێنا.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری پاریس سانت جێرمانی کرد و فه‌ره‌نسیه‌کان به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی شه‌ش و 69 و 92 له‌لایه‌ن نێیمار دا سیلڤا (دوو گۆڵ) و مارکینۆسه‌وه‌‌‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یونایتدیش به‌ هه‌ڵه‌ی دانێلۆ له‌ خوله‌کی 32 تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس سانت جێرمان ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ نۆ خاڵ به‌رزکرده‌وه‌ و پله‌ی دووه‌می گروپی هه‌شته‌می گرت و هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی هاوتاکرده‌وه‌.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا، یانه‌کانی یونایتد، پاریس، لایپزیچ خاوه‌نی نۆ خاڵن و دوو یانه‌ی سه‌رکه‌وتوو له‌م گروپه‌دا له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌م یه‌کلاییده‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌م، یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی ڕوبەڕوی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی بووەوە، یاری نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی دۆرتمۆند له‌ خوله‌کی 44 له‌لایه‌ن ڕافائێل گێرێرۆ و گۆڵه‌که‌ی لازیۆ له‌ خوله‌کی 67 له‌لایه‌ن چیرۆ ئیمۆبێلییه‌وه‌ تۆمارکران، پاڵپشت به‌م ئه‌نجامه‌ ڤیستیڤالیه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌ جیاوازی خاڵێک لوتکه‌ی گروپی شه‌شه‌میان گرته‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

ئیشبیلیه‌ 0-4 چێڵسی

بوروسیا دۆرتمۆند 1-1 لازیۆ

کله‌پ بروج 3-0 زینیت سانت پترسبۆرگ

فرێنسڤارۆشی 0-3 به‌رشلۆنه‌

یوڤانتۆس 3-0 داینه‌مۆ کیێڤ

مانچسته‌ر یونایتد 1-3 پاریس سانت جێرمان

بابەتی پێشتر

وڵاتێكی دیكە لەهەفتەى داهاتووەوە كوتانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

مانچسته‌ر یونایتد 1-3 پاریس سانت جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
26
Share