دوو بەرپرسی باڵای یەکێتیی ئەوروپا سەردانی بوچایان کرد

بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، دوو بەرپرسی باڵای یەکێتیی ئەوروپا سەردانی کیێڤیان کرد، پەیامی سەردانەکە پاڵپشتی بەهێزی ئەوروپایە بۆ ئۆکرانیا.

هەریەکە لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی ناوچەی بوچایان کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ، کە ڕوسیا تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” تێیدا.

ڤۆن دێر لاین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سەردانی بوچایان کردووە، بۆ پیشاندانی پاڵپشتییان بۆ ئەو شارۆچکەیە.

جەختیردەوە سەردانەکەیان بۆ پاڵپشتی لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و دڵنیاییدانە پێی لەبارەی ئەوەی دەیبیستین سەبارەت بوون بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا.

سەردانەکەی ڤۆن دێر لاین و بۆرێل لە برۆکسلەوە بە شەمەندەفەر دەستیپێکرد تاوەکو کیێڤ و ڤۆن دێر لاین وتی، “پەیامی سەردانەکەمان ئەوەیە بە زیلینسکی بڵێین ڕێگەی بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لەبەردەم کیێڤە”.

دوای حەوت هەفتە لە دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، ڤۆن دێر لاین بەڵێنی “دەرچوونی وڵاتێکی دیموکرات لە شەڕ” بە ئۆکرانیا دەدات، لەلایەکی دیکەوە جۆزێف بۆرێل وتی، “ئۆکرانیا کۆنترۆڵی خاکەکەی دەکاتەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی پاشەكشەی ڕوسیا و كەمبوونەوەی مەترسییەوە شاندی ئەوروپی بێكێشە توانییان سەردانی كیێڤ بكەن.

بابەتی پێشتر

بایدن هێرشەکەی ڕوسیا بۆسەر وێستگەی کراماتۆرسک بە وەحشییانە وەسفدەکات

بابەتی دواتر

لە نەجەفەوە هۆشداری بە شیعەكان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share