سەدر داواى نووسینەوەى “پەیماننامەى شەرەف” دەكات

موقتەدا سەدر

سەرۆكى رەوتى سەدر داواى نووسینەوەى پەیماننامەیەكى “شەرەف و باوه‌ڕداریی” و یه‌كێكی دیكه‌ی سیاسى دەكات.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە بڵاوكراوەیەكدا لە تویتەر باس لە “دەستدرێژیی بێشەرمانە بۆ سەر خوا و ئایین و پێغەمبەر و خۆشه‌ویستانیان لەلایەن چەند هەرزەكارێكەوە ده‌كات”.

ئاماژەى بەوه‌شكردووە كە “ئەم هەرزەكارانە” دەیانەوێت ناو و ناوبانگى شۆڕشگێڕان، ڕیفۆرم، ئایین و مەزهەب بە پاڵپشتى هێزە دەرەكییەكان و چەند كەسایەتییەك لە ناوەوە، له‌كه‌دار بكه‌ن.

سەدر داواى ڕێكخستنەوەى نێوماڵى شیعه‌ دەكات و دەڵێت، “بۆ بەرژەوەندیى گشتى ئەوە دەبینم كە بەزووترین كات نێوماڵى شیعه‌ لە ڕێگەى ئەنجامدانى زنجیرە كۆبوونەوەیەكى چر بۆ نوسینەوەى پەیماننامەیەكى شەرەفى باوه‌ڕداریی و یەكێكى دیكەى سیاسى، ڕێکبخەینەوە”.

بە وتەى سه‌رۆكی ڕه‌وتی سەدر، ئەم پەیماننامانە بۆ بەرزكردنەوەى ئاڵاى خودایە و لەسەر پەیڕەوى چاكسازى، یەكبوون و بێگەردیی دەبێت بەبێ بەشداریی گەندەڵكاران.

بابەتی پێشتر

ئیستانبوڵ 3-4 لایپزیچ

بابەتی دواتر

وڵاتێكی دیكە لەهەفتەى داهاتووەوە كوتانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share