گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا تا دێت پەرەدەسێنێت

لە دژی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان، ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە فەرەنسا دەستیانپێکردووە و لە چەند شوێنێکیش گرژی و ئاڵۆزی توندی لێکەوتووەتەوە.

جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، “دوو رۆژە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە فەرەنسا بەردەوامیان هەیە 150 کەسیش دەستگیرکراون، کە هەستاون بە نانەوەی پشێوی، هێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان”.

لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند، “ئەوەی بەرامبەر ئەو گەنجە کرا بێ سزا تێپەڕنابێت”، هاوکات داوای دانبەخۆداگرتن و هێورکردنەوەی دۆخەکەی کرد.

نائیل گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی فەرەنسی بوو رۆژی سێشەممە لە کاتێکدا ویستبوونی لە خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی لا دیڤانسی شاری پاریس تێپەڕببێت لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رێگری لێکراوە، دوای ئەوەی رەتیکردووەتەوە پابەندبێت گرژی لەنێوانیان دروستبووە و بە فیشەکی ئەو هێزە ئەمنییە کوژراوە.

لە دوای رووداوەکە دایکی گەنجەکە داوای خۆپیشاندانی هێمنانەی لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: سێیەم رۆژی جەژنی قوربان خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان لەبارەی لاوتارۆ-وە کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share