كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت من بە یاریزانەكانم وتووە بیبەنەوە نەك یاریی جوانم بۆ بكەن.
وتیشی: سەرەرای ئاستەنگییەكان بەڵام توانیومانە سەرجەم یارییەكانی وەرزی نوێ ببەینەوە.
بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی:
// داوای یاری جوانم لە یاریزانەكانم نەكردوە بەڵكو داوای بردنەوەم لێ كردوون
// ئێمە یارییەكی سەرنج ڕاكێشمان ئەنجام نەدا و كۆنتڕۆڵی یاریگاكان بەدەستەوە بوو
// شایستەی ئەوە بوین سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنین
// ئاسینسیۆ یارییەكی باشی ئەنجامدا و دوای یارییەكە پیرۆزبایم لێكرد
// لەبەركردنی درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرپرسیارییەتیەكی گرنگە