بە یەك گۆڵ، مێسی كۆمەڵێك ڕیكۆردی تۆماركرد

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی شەوی ڕابردوو بەرامبەر یانەی ماكابی هەیفا گۆڵێكی كرد و گۆڵێكی دروستكرد.

بەوەش كۆمەڵێك ڕیكۆردی نوێی بەناوی خۆییەوە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد.

مێسی تاكە یاریزانە كە گۆڵ لە 39 یانەی جیاواز بكات و پێش ڕۆناڵدۆ كەوت كە ئەو گۆڵی لە 38 یانە كردووە.

هەروەها تاكە یاریزانە كە 18 وەرز لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گۆڵ تۆماربكات.

مێسی ئەم وەرزە 10 یاریی كردووە ڕۆڵی لە 13 گۆڵدا هەبووە.

8 جار وەك باشترین یاریزانی یارییەكانی پاریس دیاریكراوە.

157 یاریی كردووە

126 گۆڵی تۆماركردووە

36 ئەسیستی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share