تیک تاک.. چێڵسی فریا نەکەوێت سزای کەمەرشکێن دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی یانەی چێڵسی بە سەرپەرشتی بانکی ڕاین هەوڵەکانی بۆ فرۆشتنی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ دەستپێکردووە، تاوەکوو ئەم ساتەش سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی کڕیارێک.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “تێلیگراف”، ڕێکەوتی 31ی ئایار کۆتا وادەیە بۆ فرۆشتنی یانەی چێڵسی بە سەرمایەدارێک، یاخود کۆمپانیایەک، ئەگەر ئەو ئاڵوگۆڕەش لە خاوەندارێتی یانەکە لە کات و وادەی دیاریکراودا ڕوو نەدات، کارەسات بەسەر یانەکەدا دێت.

بەپێی سزا سەپێنراوەکانی حکومەتی شانشینی بەریتانیا بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانە، ئەگەر خاوەندارێتی یانە گۆڕانکاری تێدا نەکرێت، بۆ وەرزی داهاتوو ڕێگەیان پێ نادرێت بەشداریی خولی نایابی ئینگلیزی و خولە ئەوروپییەکان بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، سێر جیم ڕاتکلیف، ملیاردێری بەریتانی گرێبەستێکی بە بڕی 4. 25 ملیار دۆلار بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە، لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە گرێبەستێک کردووە کە لەلایەن تۆد بۆهلی-یەوە پێشکەشکراوە و بە دوور نەزانراوە کە گرووپی ڕاین پێی قایل ببێت.

بابەتی پێشتر

ناکۆکییەکانی ڕوسیا و خۆرئاوا بۆشایی ئاسمانیشی گرتەوە.. ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کشایەوە

بابەتی دواتر

لە بازگەكانی هەولێر بە شیرینی و ئاو پێشوازی لە گەشتیارانی عەرەب دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share