چی لە نێوان چێڵسی و بەرشلۆنە دەگوزەرێت؟

خاوەنی یانەی چێڵسی چاوی بە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە كەوت بۆ ئەوەی چەند گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدەن.

تۆد بۆیلی خاوەنی چێڵسی بڕیاریداوە خۆی سەرپەرشتی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی یانەكەی بكات.

بۆیلی بە فڕۆكەی تایبەت گەشتی بەرەو ئیسپانیا كرد و لەوێ چاوی بە لاپۆرتای سەرۆك كەوت.

خاوەنەكەی چێڵسی گفتوگۆی لەسەر ئاڵوگۆرپێكردنی ماركۆس ئەلۆنسۆ و ئیزبیلكویتا كرد لە بەرامبەر دی یۆنگی هۆڵەندیدا.

جگە لە دی یۆنگ، خاوەنەكەی چێڵسی ئامادەیی پیشانداوە گرێبەست لەگەڵ دیپای و دێستیش ئیمزابكەن.

تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە وەڵامی تەواوی خاوەنی چێڵسیان نەداوەتەوە، بەڵام تۆد بۆیلی لەكاتی جێهێشتنی بەرشلۆنە وتی لەسەر زۆر شت ڕێكەوتوین.

بابەتی پێشتر

دۆخی یانەی مانچستەریونایتد بەكوێ دەگات؟

بابەتی دواتر

جەژن پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share