زانیاریی نوێ لەبارەی مباپێ و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی پێشوەختەیان لەگەڵ کیلیان مباپێی فەرەنسییدا کردووە، یاریزانەکە لە زستانی 2022ــوەوە ڕێککەوتنی فەرمی دەکات.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، لە نێوان مانگی ئەیلول بۆ تشرینی دووەم یانەی پاریس سان جێرمان هەموو هەوڵێکدەدات بۆندی مباپێ نوێبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازی موچەی ساڵانەیان بەبڕی 36 ملیۆن یورۆ بۆکردووە، تەنانەت ئامادەبوون لەڕووی بازرگانییەوە سوودی زیاتری پێبگەیەنن تاوەکو دەبێتە دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهان.

مباپێ بەو ئۆفەرە قایلنابێت و سوورە لەسەر یاریکردن بۆ یانەی شاهانە، بڕیاریشە لە زستانی 2022ــوەوە ڕێکەوتنی فەرمی لەو بارەیەوە بکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، مباپێ بە موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یورۆ بۆند لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید واژوودەکات، کە شەش ملیۆنی لە ئۆفەری پاریس کەمترە، بەڵام بەرپرسانی شاهانە پاداشتی 30 ملیۆن یورۆی پێدەدەن هاوشانی سوودی دارایی زیاتر لەڕێگەی براند و سپۆنسەرەکانی یانەکەوە، هەروەها نرخی شکاندنی بۆندەکەی بە ملیارێک یورۆ دەخەمڵێنن، بەوشێوەیە هیچ یانەیەک ناتوانێت هەوڵی گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە بدات.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی ڕووخانی دیوارێك دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

گواردیۆلا لەبارەی مۆندیالی دوو ساڵەوە بۆچوونی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share