یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی عێراق زیادیانكردووە

یەدەگی زێڕی عێراق زیادیكردووە و پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و سییەمینی جیهانی مسۆگەركردووە.

بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ، یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق زیادیكردووە و گەیشتووەتە 130.4 تۆن زێڕ و دەڵێت، تا كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو، بانكە ناوەندییەكانی جیهان بوون بە خاوەنی 35 هەزار و 393 تۆن زێڕ.

وەك داتا و ژمارەكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ ئاشكرایانكردووە، ئێستا عێراق بووەتە خاوەنی 130 تۆن و 400 كیلۆگرام زێڕ و بەوەش لە ڕیزبەندیی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبییەوە پێشكەوتووە بۆ پلەی سێیەم.

لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و وتوویەتی، زۆربوونی یەدەگی زێڕی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوەیە كە داهاتی زیادكردووە.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەو زۆربوونەی لە داهاتی عێراقدا ڕوویداوە، یەدەگی دراوی بیانی بۆ زیاتر لە 80 ملیار دۆلار زیادیكردووە و تا كۆتایی ئەمساڵ بەهاكەی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. زیارەتكاران بە شۆفڵ دەگواسترێنەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا دەستی بەسەر زۆرترین بڕی ماددەی هۆشبەردا گرت کە سەرچاوەکەی ئێران بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share