سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 700 ملیۆن دۆلار دەداتە پاکستان

ئەنجومەنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی 700 ملیۆن دۆلار بە پاکستان لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتەی باشووری ئاسیا کە بەدەست قەیرانی ئابوری و کەمی نەختینەییەوە دەناڵێنێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی یەکەم پێداچوونەوەی بە رێککەوتنی قەرزکردن پەسەندکرد کە لە مانگی تەموزی 2023دا ئەنجامدرا بۆ یارمەتیدانی پاکستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکان.

ئەو ئەنجومەنە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا دەدرێت بە پاکستان دەگاتە یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، هەروەها پێشبینیش دەکات لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا هەڵاوسان بۆ رێژەی ساڵانەی 18.5٪ دادەبەزێت، بە مەرجێک ئەو سیاسەتەی پەسەندکراوە بە شێوەیەکی گونجاو پەیڕەوبکرێت.

نووسینگەی ئاماری پاکستان لە راگەیەندراوێدا ئەوەی ئاشکراکرد کە، سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی کە سندوقەکە ئاماژەی پێکردووە، بەڵام پێوەرەکانی هەڵاوسان لە پاکستان بە بەرزی ماونەتەوە و لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2023دا بە رێژەی 29.7٪ زیادیانکردووە.

بابەتی پێشتر

سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share