بە ڤیدیۆ.. زیارەتكاران بە شۆفڵ دەگواسترێنەوە

بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران، شۆفڵ بەكاردەهێنرێت و ئەوەش حكومەتی هێناوەتەدەنگ.

وەك لە گرتە ڤیدیۆكەدا دیارە، ژمارەیەك زیارەتكار لە پارێزگای بەسڕە بە “كێلەی شۆفڵ” دەگواسترێنەوە و دیارنییە لەوێوە تا كەربەلا دەبرێن یاخود بۆ مەودایەكی دیاریكراوە و بە مەبەستی نزیككردنەوەیانە.

بڵاوبوونەوەی دیمەنەكە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕەی هێنایەدەنگ و فەرمانیكرد ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران دابینبكرێت.

بەپێی فەرمانەكە، دەبێت هەموو فەرمانگەكانی پارێزگای بەسڕە و كۆمپانیاكانی میری، ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بە هانای زیارەتكارانەوە و لە دەروازەی سنووریی شەلامچەوە بیانگوازنەوە بۆ تێرمیناڵ و لەوێشەوە ببرێن بۆ كەربەلا و نەجەف.

پارێزگاری بەسڕە دەڵێت، فەرمانەكە گشت ئۆتۆمبێلە گەورە و بچووكەكان دەگرێتەوە و دەبێت بەزووترین كات بچن بە هانای زیارەتكارانەوە.

بابەتی پێشتر

وڵاتان داوا لە عێراق دەكەن نەوتی زیاتریان پێبفرۆشێت

بابەتی دواتر

یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی عێراق زیادیانكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share