ئەڵمانیا دەستی بەسەر زۆرترین بڕی ماددەی هۆشبەردا گرت کە سەرچاوەکەی ئێران بووە

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد دەستیانگرتووە بەسەر زۆرترین بڕی ماددەی هۆشبەردا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، سەرچاوەی ماددەکەش لە ئێرانەوە بووە.

بەپێی داواکاری گشتیی ئەڵمانیا چوار کەس بە تۆمەتی هاوردەکردنی ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستگیرکراون کە یەکێکیان ئێرانییە.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە ماددەی هۆشبەر هاوردە دەکەن دەستیگرتووە بەسەر 700 کیلۆگرام هیرۆیندا، کە بە زۆرترین بڕی دەستبەسەردا گیراو لە مێژووی وڵاتەکەدا ناوی دەبات.

ئەو بڕە ماددەیەی دەستیبەسەردا گیراوە لە شاری هامبۆرگ بووە، هەروەها دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئامێری زیرەک و کۆمپیوتەر و بەڵگەنامەدا گرتووە.

ئەوانەی بە تۆمەتی هاوردەکردنی ئەو ماددەیە دەستگیرکراون یەکێکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکی و سربی بووە و تەمەنی لە چلەکاندا بووە، هەروەها یەکێکیان کە لە هۆڵەندا دەستگیرکراوە ئێرانییە و تەمەنی 35 ساڵە، کەسێکی دیکەیان ئەلمانییە تەمەنی 54 ساڵە، هەروەها کەسێکیان تورک بووە و تەمەنی 53 ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی عێراق زیادیانكردووە

بابەتی دواتر

نیویۆرك باری لەناكاو بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئیفلیجی منداڵان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share