پلاندانانی عێراق: نزیکەی 25%ی خەڵکی عێراق هەژارن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی هەژاریی لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە و یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی پلانەکانی بوژاندنەوەی بۆ دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی وڵات گەڕاندەوە.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەردەوام لە گۆرانکاری و بەرزبوونەوە و دابەزیندایە بەپێی ئەو دۆخەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت.

عێراق لە ساڵی 2007ـەوە چاودێریی ڕێژەی هەژاری دەکات بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2007دا ڕێژەی هەژاری 22.5% بوو لە عێراق، بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دوای جێبەجێکردنی پلانەکانیان بۆ بوژانەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەکە لە ساڵی 2013دا ڕێژەی هەژاری گەیشتە 18%.

ئاماژەی بەوەکردووە لە ساڵی 2014ـەوە بەهۆی ئەوەی عێراق کەوتە ناو قەیرانی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پلانەکە ڕاگیرا و لەساڵی 2018 ڕێژەکە بەرزبووەوە بۆ 22.5%، بەڵام لەوساڵەدا پلانی دووەمی بوژانەوە جێبەجێکرا و ڕێژەکە لە ساڵی 2019دا بۆ 20% دابەزی.

وتەبێژی پلاندانانی عێرا دەڵێت، لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی جۆراوجۆر ڕێژەی هەژاری بۆ 31.7% بەرزبووە و لە ساڵی 2021 دوای دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان و کرانەوەی جیهان ڕێژەی هەژاری دابەزی بۆ 25%.

سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا لە ئێستادا عەبدولزەهرە هینداوی وتی، ئێستا ڕێژەکە لەنێوان 23% بۆ 25%دایە و هەوڵەکانی وەزارەت بۆئەوەیە لە ئاستێکی دیاریکراودا ڕایبگرێت و ڕێگە لەبەرزبوونەوەی بگیرێت.

بەپێی چاودێرییەکانی وەزارەتی پلاندانان، ڕێژەی هەژاری لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش بەرزترە و دەگاتە نزیکەی 41%، لەکاتێکدا لە باشووری عێراق ڕێژەکە نزیکەی 32% دەبێت، پارێزگای موسەنا لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی وڵاتە لە بەرزیی ڕێژەی هەژاری کە دەگاتە 52%، دوای ئەو دیوانیە بەڕێژەی 42%.

لە پارێزگاکانی ناوەراست ڕێژەی هەژاری دەگاتە 18%، لە بەغداد 12% و لە هەرێمی کوردستانیش ڕێژەی هەژاری 12%یە.

بابەتی پێشتر

واشنتن چەندبارەی دەكاتەوە.. هێرشی سەر ئۆكرانیا نزیكە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: قاوە لەم نەخۆشییە بكوژانە دەتپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دووربینی شەو دروستدەكات

دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق دەڵێت، دووربینی شەو دروستدەكەن و بەرهەمەكانیان خزمەتی دوو وەزارەت دەكەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی پیشەسازیی…
Total
0
Share