بنزیمه‌ دوو یاریی و زیاتر له‌ده‌ستده‌دات، کەی دەگەڕێتەوە؟

که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، به‌هۆی پێکانی ئه‌ژنۆیه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ک تاوه‌کو سێ هه‌فته‌ له‌ یاریکردن داده‌بڕێت.

به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی ستافی پزیشکیی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، بنزیمه‌ دووچاری برینداربوونی ڕیشاڵی نیمچه‌یی و ماسولکه‌ی چوارسه‌ری ڕانی ڕاستی بووە‌، ماوەی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ نێوان هه‌فته‌یه‌ک بۆ سێ هه‌فته‌ ده‌خه‌مڵێنرێت.

له‌و ماوه‌یه‌دا هێرشبه‌ره‌که‌ی “مێرەنگی” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی مایۆرکا له‌ خولی ئیسپانیا، لایپزیک له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له‌ده‌ستده‌دات، گومان لە بەشداربوونیشی ده‌کرێت له‌ یاریی “دێربی مەدرید”.

سه‌رچاوه‌ نزیکه‌کانی ڕیاڵ گومان ده‌که‌ن یاریزانه‌ (34) ساڵه‌که‌ له‌ کات و واده‌ی دیاریکراودا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵکو پێیانوایه‌ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ قۆناغی چاره‌سه‌ربووندا دەمێنێتەوە و تاوه‌کو واده‌ی ئه‌نجامدانی کلاسیکۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا ئێدین هازارد جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ڕەوتی سەدر داوا لە پارتی و سوننەكان دەكات لە ئەنجومەنی نوێنەران بكشێنەوە

بابەتی دواتر

میدیاكانی بەریتانیا: دۆخی تەندروستیی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ناجێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share