بەرگریکارێکی سیتی داواکراوی سەرەکی نیوکاسڵە

ئیدارەی نوێی یانەی نیوکاسڵ، خواستیان لەسەر کڕینی بەرگریکارێکی هەڵکەوتووی یانەی مانچستەر سیتی پیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (90min)، ئیدی هاو-ی ڕاهێنەری نوێی یانەی نیوکاسڵ کارگێڕیی یانەکەی ڕاسپاردووە بۆ کڕینی ناسان ئاکی-ی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر سیتی.

یانەی نیوکاسڵ لە زستانی 2022 دەست بە پڕۆژەی بونیادنانی پێکهاتەیەکی نوێ دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بڕی 200 ملیۆن پاوەندی بۆ مەبەستی گواستنەوەکان تەرخانکردووە، ئەو بڕەش لە کڕینی داواکراوانی ئیدی هاو بەکاردەخرێت.

ئاکی تەمەنی 26 ساڵە و لە پێگەی سەنتەری بەرگریی سیتی بەشێوەی یەدەگ یاریدەکات، هاوینی 2020 پەیوەندی بە شینە ئاسمانییەکانەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 20 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. ئەمشەو سێ یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

ئەبراهام: مۆرینیۆ داوایلێکردم ببمە دێوەزمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆپی ئاڵتون بۆ مێسی دەبێت؟

لەم مانگەدا براوەى تۆپی ئاڵتون ئاشکرادەکرێت و هەموو پێشبینییەکانیش بۆ ئەوەن لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەدەستی بهێنێت ئەلبەرت ماسنۆ…
Total
0
Share