ڕۆما بە هاوکاریی ئەدیداس، بنزیمە دەکڕێت

سەرچاوەیەکی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕۆما چاویان بڕیوەتە تواناکانی کەریم بنزیمە و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینی 2023دا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لا ڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕۆما پێیانوایە دوای گەڕانەوەی تامی ئەبراهام بۆ یانەی چێڵسی، یانەکەیان پێویستی بە هێرشبەرێکی گەورە و هەژێنەرە تاوەکو پارێزگاری لەو ڕۆحیەتە بکەن کە جوزێ مۆرینیۆ لەنێو یاریزاناندا چەسپاندوویەتی.

بۆ ئەم مەبەستە ئیدارەی ڕۆما داوای هاوکاری لە کۆمپانیای “ئەدیداس” کردووە، بۆ ئەوەی لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کەریم بنزیمە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتییان بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، هەنگاوەکان بە فەرمی نەکراون و پێشناچێت بنزیمە قایلبێت، بەڵام ڕۆما بە هاوکاری ئەدیداس و جوزێ مۆرینیۆ هەموو هەوڵێک دەدەن هێرشبەرە فەرەنسییەکە قایل بکەن، بەتایبەت کە تائێستا گرێبەستەکەی لە ڕیاڵ مەدرید نوێ نەکراوەتەوە و لە ئەگەری کۆتاییهاتنیدا، دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە بکات.

بابەتی پێشتر

کاتژمێری زەوی<br>داوا لە جیهان دەکرێت رووناکییەکان بکوژێننەوە

بابەتی دواتر

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 100 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share