(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی کرد، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (2-3) بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له‌ خوله‌که‌کانی هه‌شت، 13، 78 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح (دوو گۆڵ)، نابی کیتاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ئه‌تله‌تی له‌ خوله‌که‌کانی 20، 34 له‌لایه‌ن ئه‌نتوان گریزمانه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای پارک دی فرانس میوانداری لایپزیکی ئه‌ڵمانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (3-2 ) له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له له‌ خوله‌که‌کانی نۆ، 67، 74 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ، لیۆنێل میسی (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی لایپزیک له‌ خوله‌که‌کانی 28 و 57 له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ سیلڤا و نۆردی موکیلی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر شاختار تۆمارکرد.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

کله‌پ بروج 1-5 مانچسته‌ر سیتی

بێشکتاش 1-4 سپۆرتینگ لشبۆنه‌

پاریس سان جێرمان 3-2 لایپزیک

ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 4-0 دۆرتمۆند

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 2-3 لیڤه‌رپوڵ

پۆرتۆ 1-0 میلان

شاختار 0-5 ڕیاڵ مه‌درید

ئینته‌ر میلان 3-1 شیریف تیراسپۆڵ

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share