لاوتارۆ بەرشلۆنە و مێسی تووشی شۆک کرد

هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلان، لاوتارۆ مارتینێز بەردەوامبوونی لە ئینتەر و خولی ئیتاڵیا یەکلاییکردەوە.

هاوینی 2020 ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە فەرمی هەوڵیاندا لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام بەهۆی پێداگری کۆنتی و نێراتزۆریەوە سەرکەوتوو نەبوون، میدیا و هاندەرانی کەتەلۆنیا بەهیوابوون لە هاوینی 2021 بۆندەکەی واژووبکرێت، تەنانەت لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی بارسا وەک نێوەندگیر لەنێوان جەمسەرەکان دەستبەکاربوو.

لاوتارۆ لە نوێترین چاوپێکەوتندا دان بە ڕاستیەکاندا دەنێت و دەڵێت، ” نزیکبووم لە ماڵئاواییکردنەوە، نزیتریش بوو پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکەم، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە”.

هێرشبەرەکەی ئالبی سیلیستی هاندەران و مێسی و ئیدارەی یانەی ئازولگرانا بێهیوا دەکات و دەڵێت، ” ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر ئەقڵیەتی یاریکردنی گۆڕیم، بەشێوەیەکی ئەرێنی لە نوسینگەکەی گفتوگۆمانکرد، توانی داهاتووم بگۆڕێت، لێرەوە بڕیارمدا زۆرترین کات لە یانەی ئینتەرمیلان یاریبکەم و بەردەوامدەبم”.

لێدوانەکانی لاوتارۆ بەڕوونی دەریدەخات، کە لە هاوینی 2021 بڕیاری ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئۆفەرەکانی یانەی بەرشلۆنە دەدات و لە یانە ئیتاڵیەکەی بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: ئالودەبووانی لایك خویەكی وەك مشكیان هەیە

بابەتی دواتر

عێراق.. بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share