گەشتی حەج و عومرە بە ئۆتۆمبێل چەند كاتژمێر دەخایەنێت؟

گەشتی وشكانیی نێوان عێراق و سعودیە دەستیپێكردەوە و كاروانێك عومرەكار له‌ ڕێگه‌ی دەروازەی سنووریی عەرعەره‌وه‌ بەڕێكرا.

ماوەی 30 ساڵ بوو گەشتی وشكانی لە نێوان عێراق و سعودیەدا ڕاگیرابوو، دواى ئەو ماوە زۆرە، یەکەم گەشتى عومرەكاران كە لە 25 پاس پێكهاتبوو، لە دەروازەی سنووریی عەرعەره‌وه‌ بەرەو سعودیە بەڕێكرا.

دەستەی باڵای حەج و عومرەى عێراق، ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ئەو عومرەكارانەی بە ڕێگەی وشكانی بۆ بەجێهێنانی عومرە بەڕێكراون، لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغداد و ئەنبارەوە چوون و ھەزار و 14 عومرەكار بوون.

دووریی نێوان هەرێمی كوردستان و مەككە زیاتر لە دوو هەزار كیلۆمەترە و گەشتكردن بە ئۆتۆمبێل لە هەرێمەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج یاخود عومرە، 24 كاتژمێر دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

زۆریی منداڵی نەبەکام و کەمیی کارمەند تەنگیان بە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هەڵچنیوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەڵمانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بۆ یەكەمجار چەند دیمەنێكی كەشتیی گەورەی تایتانیك لەدوای نوقمبوونی دەخرێتەڕوو. دیمەنەكان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی 80 خولەكی دەرهێنراون كە…
Total
0
Share