پۆلیسەكان چوون بۆ گرتنی تیمساحێك.. بەڵام چی روویدا؟

هێزێكی پۆلیس دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی تیمساحێك لە كەناراوێكدا، بە كەرەستەی تەواوەوە دەچنە شوێنەكە، بەڵام لەوێ تووشی سەرسووڕمان دەبن.

دەركەوتنی دیمەنەكە لە كەناراوێكی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا بووە، بەوەش ترس و تەنانەت وەك میدیای ئەمریكی دەڵێت، “تۆقاندن و سەرلێشێواندنی لەناو خەڵكدا دروستكردووە و هەڵاتوون”.

بەپێی سەرچاوەكان كە لە نزیكەوە رووماڵی رووداوەكەیان كردووە، كاتێك هێزێكی پۆلیس بە تەواوی كەرەستەی تایبەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخێكی هاوشێوەدا دەگەنە كەناراوەكە، دەردەكەوێت ئەوەی بینراوە پەیكەرێكی لمینی تیمساحە و لە كەناراوەكەدا داتاشراوە، نەك تیمساحێكی راستەقینە.

رووداوەكە لەگەڵ دەركەوتنی راستییەكەدا بووە بە تەنز و تەنانەت خوودی پۆلیسی ناوچەكە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بە تەنزەوە پۆستیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share