توێژینەوەیەک: خەڵک حەزدەکەن هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا بکەن

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، مرۆڤەكان لە کاتی میوانداریکردن و خزمەتکردنیان لە هۆتێلەکاندا، پێیانخۆشە لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا قسەبكەن، نەک نێرینەکان.

زانکۆی واشنتۆن كە توێژینەوەكەی كردووە و 170 کەس تیایدا بەشداربوون، دەڵێت، بەشداربووان لە کاتی میوانداریکردنیان لە هۆتێلەكاندا پێیانخۆشتربووە هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆبۆتێکی مێینەدا بکەن، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆبۆتەکە لە شێوەدا لە مرۆڤ بچێت.

لە توێژینەوەکەدا چاودێریی بەشداربووان دەکرا پاش هەڵسوکەوتکردنیان لەگەڵ ڕۆبۆتێکی نێر بەناوی “ئەلێکس” و ڕۆبۆتێکی مێ بەناوی “سارا” کە هەردووکیان شێوەیان لە مرۆڤ دەچوو.

دەركەوتووە بەشداربووان ئاسوودەتربوون کاتێک لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکەدا هەڵسوکەوتیان دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share