ڤێرشتاپن له‌ ناسناوی “فۆرمولا 1” نزیکده‌بێته‌وه‌

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری تیمی “ڕێد بوڵ” پله‌ی یه‌که‌می پێشبڕکێی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێنا و زیاتر له‌ ناسناوی پاڵه‌وانی وه‌رز نزیکبووه‌وه‌.

دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌م له‌ مه‌یدانی زاندڤۆرد له‌ هۆڵه‌ندا، ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵه‌ندی تیمی “ڕێدبوڵ” ژماره‌ی خاڵه‌کانی له‌ ڕیزبه‌ندیی شۆفێران بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ (310 خاڵ)، به‌ جیاوازی (109) خاڵ پێش نزیکترین ڕکابه‌رانی که‌وتووه‌ که‌ سێرجیۆ پیرێزی شۆفێری هاوڕێی (ڕێد بوڵ) و چارلیس لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری-ین.

زنجیره‌ی پشبڕکێکانی ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نها شه‌ش قۆناغی ماوه‌، ڤێرشتاپن له‌ کۆی (15) پێشبڕکێ توانیویه‌تی (10) جار پله‌ی یه‌که‌م مسۆگه‌ر بکات.

سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڤێرشتاپن کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی تیمه‌کان دروستکردووە، تیمی “ڕێدبوڵ” به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (511) خاڵ پله‌ی یه‌که‌ی گرتووه‌، به‌ جیاوازی (135) خاڵ پێش نزیکترین ڕکابه‌ری که‌وتووه‌ که‌ تیمی فێراری ئیتاڵییه‌.

بابەتی پێشتر

لیز ترەس بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مه‌درید له‌ فرۆشتنی یوڤیچ هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share