کروس هەموو شتێکی ڕاگرتوو و بڕیار نادات

تۆنی کروس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دانوستاندنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگرتووە، تاوەکو لە تواناکانی دڵنیا نەبێتەوە بڕیار نادات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، تۆنی کروس دانوستاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید ڕاگرتووە، هێشتا بڕیاری نەداوە تاوەکو چەند وەرزی دیکە لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

مارکا نووسیویەتی، کروس لە ڕیاڵ مەدرید بەختەوەرە و دەیەوێت تاوەکو دوایین ساتی ژیانی وەرزشیی لە مەدرید بێت و هەر لەو یانەیەش وازهێنان ڕابگەیەنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیەوێت بەوپەڕی توانا جەستەییەکانییەوە یاری بکات و تاوەکو 2023 چاوەڕوانی جەستە و عەقڵی دەکات چ بڕیارێک لەسەر داهاتووی دەدەن.

کروس دەیەوێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات، نایەوێت بە ئاستێکی نزمەوە لە ساڵانی داهاتوودا و ببێتە بارگرانی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی، یاخود هەر ڕاهێنەرێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕووداێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share