ڕیاڵ مه‌درید له‌ فرۆشتنی یوڤیچ هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ مێرکاتۆی هاوینی 2022 ده‌ستبه‌رداری لوکا یوڤیچی سڕبی بوو بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی فیۆرنتینای ئیتاڵییه‌وه‌ بکات، ڕۆژ بە ڕۆژ دەردەکەوێت بڕیارەکە دروست بووە‌.

لوکا یوڤیچ، لە مێرکاتۆی هاوینەدا بە مەرجی بەدەستهێنانی لەسەددا 50ی نرخەکەی لە ڕیاڵەوە ڕوویکردە فیۆرنتینا.

له‌م وه‌رزه‌دا یوڤیچ حه‌وت یاری بۆ “فیۆلا” کردووه‌، ته‌نها گۆڵێکی تۆمار کردووه‌، به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس په‌ناڵتییه‌کی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ کاتێکدا ده‌کرا سێ خاڵی گرنگ بۆ یانه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌کانی ئیتاڵیا ڕه‌خنه‌ی توندیان لێگرتووه‌، بڕیاری فرۆشتنیان له‌لایه‌ن ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوو وه‌سف کردووه‌.

لاگازێتا نووسیویه‌تی، “ڕه‌نگه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بێت، به‌ڵام به‌پێی پێویست کارا نییه‌”، به‌ هه‌مانشێوه‌ کۆرێری دءلۆ سپۆرت نووسیویه‌تی، “دوای 30 خوله‌ک وون بوو، په‌ناڵتییه‌کی له‌ده‌ستدا”، ڕۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتیش نووسیویه‌تی، “هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌ یوڤیچه‌وه‌ بۆسه‌ر ڕکابه‌ران به‌دیناکرێت”.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن له‌ ناسناوی "فۆرمولا 1" نزیکده‌بێته‌وه‌

بابەتی دواتر

نرخی یونایتد چه‌نده‌؟ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی به‌ریتانیا کڕیاره‌..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share