لیز ترەس بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

کەمێک بەر لە ئێستا پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لیز ترەس وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی وەک سەرۆکی پارتەکەی دیاریکرد، بەوەش ترەس دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکدا، لیز ترەسی وەک سەرۆکی پارتەکەی دیاریکرد، دوای بوونی بە سەرۆکی پارتەکەی لیز ترەس دەبێت بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و شوێنی بۆریس جۆنسن دەگرێتەوە.

لە وتارێکدا دوای بردنەوەی لیز ترەس جەختیکردەوە، کە پلانێک بۆ کەمکردنەوەی باج و بوژاندنەوەی ئابوری پێشکەشدەکات، هەروەها قەیرانی ئابوریی وڵاتەکەی چارەسەر دەکاتە.

لیز ترەس تەمەنی 47 ساڵە، منداڵیی لە باکووری بەریتانیا بەسەربردووە و لە قوتابخانەیەکی لیدز خوێندوویەتی، دایک و باوکی لایەنگری پارتی کرێکاران بوون، سیاسەت و ئابوری و فەلسەفەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خوێندووە.

لە ساڵی 1996ەوە چووتە ناو پارتی پارێزگاران و چەندین پۆستی وەزاری لە کابینەکانی دەیڤد کامیرۆن، تێریزا مەی و بۆریس جۆنسندا وەرگرتووە.

تراس بەتوندی دژایەتیی گەڕانەوەی بۆ یەکێتیی ئەوروپای دەکرد و پاڵپشتیکەرێکی توندی برێکزیت بوو.

بەرنامەی لیز تراس بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کەمکردنەوەی باج و قەیرانی بژێویی خەڵکی بەریتانیایە، سوورە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تایبەت بە دژایەتیکردنی چین و ڕوسیا، لە پاڵپشتیکەرانی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانە بۆ ڕواندا.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێرێك تەقەی لە پیشەوەرێك كرد

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن له‌ ناسناوی "فۆرمولا 1" نزیکده‌بێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share