(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە (90) بەلەد وەلیدی کوتا بەزەویدا و گەڕایەوە پلەی دووەم

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 29 خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر بەلەد وەلید تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی بەلەد وەلیدی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی کومان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 90 لەلایەن عوسمان دیمبیلیەوە تۆمارکرا، لە کاتێکدا کە یانەی میوان لە خولەکی 79وە بەهۆی کرانە دەرەوەی ئۆسکار پلانۆی یاریزانەوە بە 10 یاریزانەوە یارییان دەکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (65) خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم سەرکەوت و جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا بەلەد وەلید بە 27 خاڵەوە لە پلەی 16ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

یابان لەبارەی شەپۆلی چوارەمی پەتای كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

سعودیە مەرجی حەج و عومرە کردن بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستخۆشی لە لاپۆرتا دەکرێت

دەستخۆشییەکی زۆر بە ئیدارەى لاپۆتا و هاوکارەکانی چووەتەوە پاش ئەوەى توانیویانە موچەى یاریزانەکانی تیپەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە…
Total
0
Share