دوای کریستیانۆ.. (7)ی دیکە پاڵێوراون بۆ یاریکردن لە سعوودیە

یانەی نەسڕی سعوودی بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شۆڕشێکی گەورەی لە جیهانی تۆپی پێدا کرد، کە دەکرێت بە یەکەم هەنگاو بۆ گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی دیکە دابنرێت.

لە دوای تەواوبوونی گرێبەستی “دۆن”، لە ئێستادا باس لە هەوڵدانی یانەکانی سعوودیە دەکرێت بۆ واژۆکردنی گرێبەستی گەورەی دیکە لەگەڵ چەندین ئەستێرەی ناوداری کیشوەری ئەوروپا.

 

سعوودییەکان چاودێری حەوت یاریزان دەکەن، پێکهاتوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان)، مارکۆ ڕۆیس (دۆرتمۆند)، ئێدین هازارد، لوکا مۆدریچ (ڕیاڵ مەدرید)، نگۆلۆ کانتێ (چێڵسی)، ئیسکۆ (بێ یانەیە).

دەستپێکی هەوڵەکان بۆ مارکۆ ڕۆیسی ئەڵمانی دەبێت، بەوپێیەی تاوەکو 2024 گرێبەستی لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند واژۆکردووە، لێپرسراوی کارەکانیشی دەرگای بۆ یانەکانی شانشینی سعوودیە کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی بارسا بایکۆتیان کرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا نزیكەی 150 كەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

دوای ئەوەی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە كە ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی…
Total
0
Share