كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە هۆتێل پلازای شاری هەولێر كەوتەوە و زیانەكانی ئاشكراكران.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، هۆتێلەکە لە حەوت نهۆم پێكهاتووە و ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ خۆدەربازکردن چوونەتە سەربانی هۆتێلەکە، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
وتیشی، ئەو هوتێلە زیاتر گەشتیار ڕووی لێدەكەن و ژمارەیەک هاوڵاتی و گەشتیار لە ناو هوتێلەکەدا گیریانخواردبوو، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ڕزگاركران و زیانێکی زۆری ماددی بەر هوتێلەکە کەوتووە.