گۆران دیبەگەیی: هیچ ماددەیەکی یاسایی رێگە بەو بەدڕەوشتییە نادات کە لە گوندی لوبنانی هەیە

ئەمڕۆ سەبارەت بە گوندی لوبنانی، یاداشتنامەیەک ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەرێم کرا و گۆران دیبەگەیی پارێزەریش رایگەیاند، داواکاریی گشتی ئاگاداری ئەو بەدڕەوشتیەیە کە لە گوندی لوبنانی دەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی بیانوویان نەمێنێت ئەمڕۆ یاداشتی یاساییمان پێشکەشکردن.

گۆران دیبەگەیی پارێزەر رایگەیاند، “شاری هەولێر شاری میهرەبانی و شاری سوڵتان موزەفەر بوو، بەڵام بەداخەوە ئێستا شوێنێکی وەک گوندی لوبنانی تێدابووە، ئێمە لە راستیدا کێشەمان لەگەڵ ئەو شوێنەدا نییە وەک پرۆژەی نیشتەجێبوون، کێشەکەمان لەو بەدڕەوشتییەدایە بە شێوەی ئاشکرا تێیدا ئەنجامدەدرێت”.

وتیشی، “دەسەڵاتداران زۆر باش ئاگاداری ئەو بەدڕەوشتییەن کەلەو شوێنەدا ئەنجامدەدرێت، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکیان لەبارەیەوە نییە، تەنانەت دادوەرەکان و داواکاری گشتیش ئاگادارن، بەڵام ئەمڕۆ بۆ ئەوەی بیانوویان نەمێنێت و بڵێن بە فەرمی ئاگادارنەکراوینەتەوە سەردانمان کردن و یاداشتمان ئاراستەکردن”.

باسیلەوەشکرد، “هیچ ماددەیەکی یاسایی رێگە بەو بەدڕەوشتییە نادات کە لەو شوێنە دەکرێت، لەم مانگی رەمەزانەدا زۆر زیاتر لە پێشووتر کاری بەدڕەوشتی تێدا ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی راگەیاند

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە ناوبژیوانی کلاسیکۆ ناڕازییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share