میكانیزمی گواستنەوەی مامۆستایان دەگۆڕدرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی نوێ بۆ گواستنەوەی مامۆستایان پەیڕەودەكرێت و جەختیشدەكاتەوە بۆ ئەمساڵ كەمتر گواستنەوەی مامۆستایان لە دەرەوەی شارەوە بۆ ناو شار ئەنجامدەدرێت.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ شێوازی گواستنەوەی مامۆستایان جیاوازبووە و دەبێت ئیدارەی خوێندنگەكان ناوی سەرجەم مامۆستایان لە ڕێگەی سیستمی ( e parwardawa)وە بنێرن بۆ پەروەردەكان، لەو ڕێگەیەوە میلاكی مامۆستایان ڕێكدەخرێنەوە.
ئاشكرایكرد، بەشێكی خوێندنگەكان تائێستا ئەو كارانەی تایبەتە بە پسپۆڕی مامۆستایان بۆ پەروەردەكانیان نەناردووە لە ڕێگەی سیستمی( e parwardawa)وە كە بتوانرێت كێشەی كەمیی میلاك لە خوێندنگەكان چارەسەر بكرێن.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان پێیوایە، “بەشێكی زۆری خوێندنگەكانی دەرەوەی شار گرفتی كەمیی میلاكیان هەیە و لەناو شاریش میلاكی مامۆستایان زیادە بۆیە ئەمساڵ كەمترین گواستنەوە ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share