قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

قوباد تاڵەبانی و شاندەكە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و دەشڵێت، هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی ناوەند چارەسەربکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم وتی، حکومەتی هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەربکات.

وتیشی، “بڕیاریانداوە بەم نزیکانە شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغداد بکات”.

ئەو وتانەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ لە هەولێر لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە شاندێكی بەریتانی کرد كە لە جەیمس کلیڤەلی، وەزیری دە‌وڵە‌ت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێكهاتبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا جەیمز کلیڤەلی، خواستی حکومەتی بەریتانیای بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی کلتوری و گەشتوگوزار و بازرگانی خستەڕوو. لەلای خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لەم بیرۆکەیە کرد و ئامادەیی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دەربڕی.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیریی خۆی بۆ حکومەتی هەرێم دەربڕی و ئامادەی وڵاتەکەشی نیشاندا هاوکاری هەرێم و بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و وتی، “چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە هەموو عێراق و ناوچەکە”.

جەختیشیکردەوە، نابێت پرسی بودجە و موچەی هەرێم لە بەغداد بە سیاسی بکرێت و لایەنە عێراقییەکان ئەم بابەتە وەک کارتێکی سیاسی بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی كوردستان بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی ناوەند ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: مەبەستمان تەنها ڕاستکردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و بنەبڕکردنی گەندەڵییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share