كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای سبەینێ ئاشكرادەكات

بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ باران ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و بەفریش ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

سەبارەت بە كەشوهەوای پارێزگاكانیش بەپێی پێشبینییەكان، لە سلێمانی لە کاتەکانی بەیانیی زوودا نمە باران دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا بارانی مامناوەند دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.

لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک-یش لەکاتەکانی بەیانیدا ئاسمان نیمچە هەورە پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری هەردوو پارێزگا لەدوای کاتەکانی نیوەڕۆ دەبێت و، لە سنووری پارێزگای كەركوك باران بارین لە کاتەکانی ئێوارەدا دەبێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم ئاماژەی پێداوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان بەفربارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و سنوورییەکان بە بڕێكی کەم دەبێت.

دەربارەی پلەكانی گەرماش روونیكردەوە، پلەكانی گەرماش بە (1-2) پلە بەراورد بە گەرمای ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە رێگەی SMSوە عێراق لە هاوڵاتییانی دەپرسێت: دەتەوێت هاوپەیمانان بمێننەوە؟

بابەتی دواتر

سودانی: هیچ وادەیەک بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دیارینەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share