بزوتنەوەی گۆڕان: مەبەستمان تەنها ڕاستکردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و بنەبڕکردنی گەندەڵییە

بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و ڕایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان تەنھا و تەنھا بەمەبەستی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و شەفافیەت لە داھات و بنەبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی ڕێكەوتنی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ” سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وەك جۆرێك لە ھەڕەشە ڕایگەیاند كە داوا لە حزبەكەی دەكات بە رێككەوتنی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بچێتەوە”.

فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت ئێمە ڕایدەگەیەنین:

  • بزوتنەوەی گۆڕان تەنھا و تەنھا بەمەبەستی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و شەفافیەت لە داھات و بنەبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی ڕێكەوتنی ئەنجامداوە و بەشداری لەحكومەت كردووە.

 

  • لە دروستبوونی ئەم حكومەتەوە ، بزوتنەوەی گۆڕان پشوودرێژانە شانی داوەتەبەر ھەموو ئەو نەھامەتییانەی كە حوكمڕانی كوردی لە دوای ڕاپەڕینەوە بەرھەمی ھێناوە ، ھەموو ئەوەش لەپێناو چاکسازی ومانەوەی قەوارەی ھەرێم و دوبارەنەبوونەوەی ئەزمونی دووئیدارەیی بووە.

 

  • ھەرچی پۆستی بزوتنەوەی گۆڕان ھەیە لە حكومەتدا ، مافی خۆیەتی نەك تەنھا وەك پشكی حزبیی ، بەڵكو گەر وەك ھاوڵاتیش كە ژمارەی ڕاستەقینەی زۆر زیاترە لەوەی كە لەئەنجامی ھەڵبژاردنەكان ڕاگەیەنراوە ، بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو مانەوەی ھەرێمدا بە ٪‏١٢ی پۆستەكان ڕازی بووە كە خودی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەزانێت چی دزی و ساختەكارییەك لە ھەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. گەنجێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، هێزەكانی…
Total
0
Share