مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی ناوەند ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات

بەشێك لە دیدارەكە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە، دەشڵێت، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم وتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە”.

وتیشی، “پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات”.

ئەو وتانەی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە شاندێكی بەریتانی کە پێکهاتبوو لە جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و جەیمس هیپی، وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

ڕونیشیكردووەتەوە، شاندی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی بەریتانیا بە ڕێز و ستایشەوە دەڕواننە ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی پێشتر

لە فڕۆکەخانەی هەولێر زیاتر لە شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share