کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،لە هەندێک ناوچە و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

هەروەها پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە دەکات.

سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری پروشکە باران هەیە .

پلەکانی گەرماش بەرزبنەوە بە 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ   .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share