ئیدارەی یانەی بایرن میونشن وەك پاداشتێك بۆ ئەو كارە باشانەی لەم وەرزەدا ئەنجامیدا، گرێبەستی حسن ساڵحمدزیچی بەڕێوەبەری كارەكانی درێژكردەوە.
ئیدارەی بایرن میونشن ئاماژەی بەوەدا كە ساڵحمیدزیچ تا ساڵی 2026 وەك بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكە بەردەوام دەبیت.
ساڵحمیدزیچ لە 2017ەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە كردووە و ساڵی 2020 چووە ناو دەستەی ئیدارەوە.
حمیدزیچ بۆ یەكەمجار لە مێژوودا توانی 100 ملیۆن یۆرۆ وەك قازانج لە فرۆشتنی یاریزانەكانیدا دەست ئیدارەی بایرن میونشن بخات.
ئەمە جگە لەوەی چەند گرێبەستێكی گەورەی ئەنجامداوە كە دیارترینیان سادیۆ مانێ و دیلیخت بوو.